خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکرایەوە

کوردستان

بۆکس میدیاـــــــ

 
وەزارەتی پەروەردە، خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) راگەیاند و بەپێی خشتەکە تاقیکردنەوەکان لە لە ١٤ـی حوزەیران دەستپێدەکەن.
 

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی (وەزاری) بۆ قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەفتانە دوو تاقیکردنەوە لە رۆژانی (یەکشەممە و چوارشەممە) ئەنجام بدرێن، کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانیش کاتژمێر ٧:٣٠ـی بەیانی دەبێت.

 لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمساڵ ١٤٩ هەزار و ٧٠٦ قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان دەکەن.
هەروەها تاقیکردنەوەکانی خوێندنی پیشەیی و پیشەیی ناحکومیش لە هەمان رێکەوتی ١٤ـی حوزەیران دەستپێدەکەن و لە هەشتی تەممووزدا کۆتاییان دێت.