لە سلێمانی ژیری دەسکرد ژیانی کچێک تا لێواری مەرگ دەبات

کوردستان

بۆکس میدیاــــــــ

لە سلێمانی کچێکی تەمەن ٢٤، ساڵ بە هۆی بوونی کێشەیەکی تەندروستییەوە، پەنا دەباتە بەر ژیری دەستکرد و ڕێنمایی لێ وەردەگرێت، بە هۆیەوە ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کچە کێشەی کۆئەندامی هەرسی هەبووە و، ئارەزووی خواردنی کەمبووەتەوە، بۆیە لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە داوای چارەسەری کردووە، ئەو دەرمانانەی بەکارهێناوە کەلەلایەن ژیریی دەستکردەوە بۆی پێشنیار کراوە، بەم هۆیەوە ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار دەکرێت.

لە ئێستادا نەخۆشەکە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، بە ئەنجامدانی شوشتنی گەدە و چاودێریکردنی ژەهراویبوونەکەی، دۆخی تەندروستیی جێگیرە.