لە پێنجوێن دژی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیاندرا
کوردستان
بۆکس میدیاـــــــــ
لە پێنجوێن دژی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا و سەرجەم دووکانەکان و بازاڕ بە ڕووی هاوڵاتیان داخراوە، هۆکاری ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بۆ بەرزی نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگەڕێتەوە و هاوڵاتیان دەیانەوێت لەسەر ئەو کارەبا کۆنەی شارەکە بمێنەوە و کارەبای ٢٤ کاتژمێری ڕەتدەکەنەوە.''
بەپێی سەرچاوەکان ،لە پێنجوێن کارەبایەکی ١٦ ئەمپێری لەلایەن مام جەلالەوە دابینکرا بوو کە سەرچاوەکەی لە وڵاتی ئێرانەوە بوو سەڕەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە هاوڵاتیان خۆیان پارەی ئەو کارەبایە دەدەن، بەڵام هێشتا نرخەکەی لە کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە و ڕەتیدەکەنەوە بیگۆڕن.
هاوکات، لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیان و دووکاداران گردبونەتەوە و دەڵێن'' نا بۆ کارەبای گران و پڕۆژەی ڕووناکی.'' ژمارەیەکی زۆری هێزی ئەمنی لەو شارە بڵاوەیپێکراوە.