ایرن میونشن پلانی نوێکردنەوەی گرێبەستی نۆیەری داڕشتووە
وەرزش
بۆکس میدیاــــ
بایرن میونشن پلانی نوێکردنەوەی گرێبەستی نۆیەری داڕشتووە و چاوەڕێی وەڵامی گۆڵپارێزەکە دەکەن.
مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەڵمانی کە لە ئێستادا تەمەنی 40 ساڵە لە هاوینی 2011ەوە گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارن میونشن ئیمزاکردووە و گرێبەستەکەشی لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی هەواڵێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن ئۆفەرێکیان پێشکەشی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە کردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ یەک وەرزیتر و تا هاوینی 2027.
بێڵد نوسیویەتی، لە ئێستادا کارگێڕی یانە باڤاریەکە چاوەڕێی وەڵامی مانوێل نۆیەر دەکەن کە رازیدەبێت بە مانەوە لەگەڵیان و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یان بڕیاری رۆیشتن دەدات.
دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی نۆیەر لەم وەرزەشدا ئاستێکی نایابی هەبووە و رۆڵی سەرکدەی بینیوە لە یانەکەدا بووەتە هۆکاری ئەوەی کە یانە ئەڵمانیەکە پارێزگاری لە تواناکانی بکەن و ئەوەش وەک پاداشتێکە بۆ کارە گەورەکانی.
ئاماژەی بەوەشداوە، پلانەکە بەشێوەیەکە کە وەرزی داهاتوو نۆیەر لە یارییە گرنگەکاندا بەشداری بکات و هەلی زیاتریش بە ئۆربیگی گۆڵپارێز دەدریت و ئۆرێلخیش وەک گۆڵپارێزی سێیەم پشتی پێدەبەسترێت.
نۆیەر تا ئێستا 595 یاریی بۆ بایرن میونشن ئەنجامداوە، 492 گۆڵی لێ تۆمارکراوە و لە 269 یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە، 32 نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.